وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم خشتە و كاتی تاقیكردنەوە گشتییەكانی خولی دووەمی قۆناغی 9ی بنەڕەتی ئاشكرادەكات.
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا وادەی دەستپێكردنی خشتەی تاقیكردنەوە گشتیەكانی خولی دووەم بۆ قۆناغی نۆی بنەڕەتی دیاریكراوە و بەگوێرەی خشتەكەش یەكەم تاقیكردنەوەی خولی دووەم لە 20ی ئابی مانگی داهاتوو دەستپێدەكات.
لەخشتەكەدا ئاماژەبەوەشدراوە، تاقیكردنەوەكان ڕۆژانە لەكاتژمێر 8:30 خولەكی بەیانی دەستپێدەكات، ئەگەر ڕۆژێكی تاقیكردنەوەكانیش بەر پشوی فەرمی بكەوێت، ڕاستەوخۆ تاقیكردنەوەی ئەو ڕۆژە دەچێتە شوێنی تاقیكردنەوەی دواتر.