ئیدارەی كەركوك لەسەر پەیكەرەكەی نەجمەدین كەریم هاتە دەنگ


ئیدارەی پارێزگای كەركوك هەواڵی دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رەتدەكاتەوە، كە گوایە پەیكەر بۆ نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك دروستكرابێت.

لە بەیاننامەیەكدا نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری كەركوك هەموو ئەو زانیارییانەی رەتكردەوە كە باس لە دروستكردنی پەیكەر بۆ پارێزگار دەكەن و ئەو هەواڵانەی بە ناڕاست زانی و بە مافی خۆشیانی زانی ئەوانەی ئەو هەواڵەیان بڵاوكردووتەوە، بداتە دادگا.
 
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستكەوتووە ئەو پەیكەرەی نەجمەدین كەریم كە وێنەكەی بڵاوكراوەتەوە لەلایەن كەسێكەوە لە كاتی هەڵبژاردنەكانی 2014دا دروستكراوە، بەڵام نەجمەیدن كەریم رەتیكردووەتەوە لە هیچ شوێنێكی شاری كەركوك دابندرێت.



PM:12:45:20/07/2017