زانیاری نوێ لەسەر دواکەوتنی مووچە

دوو هۆکار بوونەتە هۆی دواکەوتنی مووچەی ئەم مانگە و قەیرانەکانی هەرێم زیاتر دەبن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سپی میدیای ڕاگەیاند کە دوو هۆکار بوونەتە هۆی نەبوونی پارە لەلای وەزارەتی دارایی، کە ئەوەش هۆکاری دواکەوتنی مووچەیە.

سەرچاوەکە ڕایگەیاند کە یەکێک لە کێشەکان ئەوەیە کە چەند کۆمپانیایەک لە ئێستادا وادەی دانەوەی قەرزەکەیان هاتووە و پێویستە حکومەتی هەرێم قەرزی کۆمپانیاکانی نەوت بداتەوە ئەمەش قەیرانەکەی لەسەر حکومەت زیاد کردووە.

سپی زانیویەتی تا ئێستاش کێشەی هاڵک بانک چارەسەر نەکراوە کە ئەوەش هۆکاری دووەمی نەبوونی پارەیە تا وەزارەتی دارایی دابەشی بکات.

سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیران باسی لەوەشکرد کە کێشەی هالک بانک ئەگەرچی خوێندنەوەی سیاسی بۆ دەکرێت بەڵام زیاتر کێشەکە ئیدارییە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت زیاتر ٢٥ ڕۆژ بەسەر کۆتایی هاتنی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواردا تێدەپەڕێت و حکومەتی هەرێم لەم ٢٥ ڕۆژەدا تەنها مووچەی یەک وەزارەتی دابەشکردووە.



PM:10:04:21/07/2017