خشتەیەكی نوێی موچە ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا موچەی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن دابەشدەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی كە ئەمڕۆ 23ی تەمووز بڵاویكردەوە، ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە موچەی مانگی ئایاری ٢٠١٧ی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.

لە چوارشەممەی ڕابردووەوە تاوەكو ئەمڕۆ، موچەی مانگی ئایاری یەكەكانی ٧٠ و ٨٠ی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكرا، هەروەها ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووش مووچەی مانگی ئایاری دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشكرا.

هەرچەند لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی بە یەكجار خشتەی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەكانی بڵاودەكردەوە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە كە كەی وەزارەت و شوێنەكانی تر موچەی مانگی ئایار وەردەگرن.



PM:12:08:23/07/2017