پەرلەمانتارێکی گۆڕان هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە " موزەیەف" ناو دەبات.
رابوون مەعروف سەرۆکی پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێک لە تٶڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت "ئێمە کە خۆمان بە ویژدانی زیندوی گەنجە ڕاستەقینەکانی گۆڕان و پارادایمێکیتری سیاسی دەزانین، لە دڵەوە نیگەران و خەمبارین بە لەباربردنی یەکەم ژانی دیموکراسی گۆڕان لە دوای کاك نەوشیروان!".
ئەو پەرلەمانتارە نووسیوویەتی " تێکۆشان بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ئاسان نییە! ئێمە بەڵێن بە گۆڕانخواە ڕاستەقینەکان دەدەین; بەردەوام دەبین!".