بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە وادەی دابەشکردنی پارەی مامۆستایانی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوەكانی سەر بە سنوری پەروەردەكەی ڕۆژی یەك شەممە سەردانی بەشی ژمێریاریی لە دیوانی پەروەردە بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی چاودێری هۆڵی تاقیكردنەوەكان.

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند گشت بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی (٩)ی بنەڕەتی و (١٢)ی ئامادەیی ئاگادار دەكەینەوە، كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی كرێی هۆڵی تاقیكردنەوەكان دابەشدەكرێت.

وتیشی، بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوەكان دەتوانن ڕۆژی یەك شەممە بەرواری ٣٠/٨/٢٠١٧ سەردانی بەشی ژمێریاریی لە دیوانی پەروەردە بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی چاودێری هۆڵی تاقیكردنەوەكان.



PM:07:00:26/07/2017