سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت" بۆتان نییە بڵێن نەخێر بۆ ریفراندۆم".
ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە بەناونیشانی " ئه‌وانه‌ی دژی ڕیفراندۆمن بێ ئاگان" نووسیوویەتی " دژبوونی ڕیفراندۆم پێویستی به که‌مپین وڕه‌تکردنه‌وه نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕیفراندۆم مافی گه‌له، به‌پێی ده‌ستوورو یاساکانی نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌و مافه هیچ ده‌وڵه‌ت وحزب وگروپ وکه‌سێک ناتوانی له گه‌لی بستێنێته‌وه".
ناوبراو لە نووسینەکەیدا دەڵێت " کورتی و کرمانجی بۆتان هەیه، له‌ڕۆژی گشتپرسی کوردستان بڵێین نەخێر بۆ (سەربەخۆیی)، ئەوە لەسەر کارتی دەنگدانیش دیاریکراوه، بەڵام بۆتان نیە بڵێین نەخێر بۆ (ڕیفراندۆم).
خۆشناو هێرش دەکاتە سەر ئەوانەی دژی ریفراندۆمن و دەنووسێت "وا باشتر ده‌بوو ئه‌و نه‌زان وناتێگه‌یشتوانه‌ی بانگه‌شه‌ی دژه ڕیفراندۆم ده‌که‌ن، ووردترو ده‌قیقتر له‌بابەتەکە حاڵی ببان، ئینجا بانگه‌شه‌ی که‌مپین ومه‌مپینانیان بکردبا
ئیتر وه‌سلام".