حەڤدەهەمین کۆنگرەی کۆمەڵە کۆتایی هات

حەڤدەهەمین کۆنگرەی کۆمەڵە ڕێکخراوى کوردستانى حزبى کۆمۆنیستى ئێران بە هەڵبژاردنی ١٩ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆتاییهات و هەفتەى داهاتووش سکرتێری کۆمەڵە هەڵبژێردرێت.


ئیبراهیم عەلیزادە سکرتێری کۆمەڵە ڕایگەیاند، هەر پرسێکی سیاسی کە تایبەتە بە چارەنووسی خەڵکی کورد لە رۆژهەڵات کە پاڵنەر بێت بۆ جووڵانەوەی کورد لەو بەشەی کوردستان پێشوازیی لێدەکەن.

سروە ناسری ئەندامێکی کۆنگرەکە ڕایگەیاندووە، بە ڕەچاوکردنی کێشەو گرفتەکانی خەڵکی رۆژهەڵات پێداچوونەوە بە سیاسەت و کارکردنی کۆمەڵەدا کراوە و هەنگاوی نوێ لە خەباتی چەکداری و مەدەنیدا بەڕێوەیە.

هەروەها ئەگەرچی ئەو حزبە، یەکێکە لە حزبە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڵام وەک ئەندامانی کۆمیتەی ناوەند ئاماژەی بۆ دەکەن لە ئێستادا هەلومەرج لەبار نییە بۆ خەباتی چەکداری و ئەوان زیاتر گرنگی بە خەباتی مەدەنی دەدەن لەئێستادا.

PM:02:46:29/07/2017