یەکگرتوو سێ ڕێگا چارەسەر بۆ دۆخی هەرێم ڕادەگەیەنێت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان سێ رێگا بۆ چارەسەری کێشەکان ڕادەگەیەنێت


ئەبوبەکر هەڵەدنی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە ڕووداوی وتووە "ئەگەر ئیرادەیەکی نیشتمانی هەبێت، دەتوانین کێشەکان بەلاوەنێین و چارەسەریان بکەین، بۆ ئەوەش سێ جۆر چارەسەر هەن".

سەبارەت بەو سێ ڕێگایەش ڕایگەیاندووە "رێگای یەکەم ئەوەیە دەرفەتێک بە کاک مەسعود بارزانی بدرێتەوە، لە بەرامبەردا لیژنەی دەستوور کارەکانی تەواو بکات و لەسەر سیستەمی حکومڕانی و چاکسازی رێکبکەوین".

وتوشییەتی رێگای دووەم ئەوەیە هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بکرێتەوە بەتایبەتی ئەو خاڵەی پەیوەندی بە شێوازی واژی یاساکانەوە هەیە و ئەو دەسەڵاتە بگەڕێندرێتەوە بۆ پەرلەمان".

ڕوونیشی کردووەتەوە رێگای سێیەم ئەوەیە ئەو یاسایانەی لە پەرلەمانی کوردستانەوە دەردەکرێن، لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە رەتنەکرێنەوە یان سەرنجیان لەسەر نەدرێ تاوەکو 15 رۆژی، ئەو کاتە یاساکان بە دەرچوو دادەنرێن.



PM:03:22:29/07/2017