لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەت
لە سنوری شاری سلێمانی تێکەڵکردنی بەنزینی قەدەغە کرد و ڕایگەیاند کە کوالیتی
بەنزین دادەبەزێنێت.
گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی
سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد لە ماوەی رابردوودا سەردانی چەند عەمبار و
وێستگەیەكی سوتەمەنیمان كردووە و ئاگادارمانكردوونەتەوە كە پابەندی مەرج و رینماییەكان
بن، و لە كاتی لادان لە رێنماییەكان رووبەرووی سزای یاسیای دەكرێنەوە.
ڕاشیگەیاند: بە پێی رێنماییەكان كاری تێكەڵكردنی بەنزین
قەدەغەیە و كواڵتی بەنزین دادەبەزێنێت و لە ئەگەری بەكارهێنانیشی دەبێتە هۆی
پیسبوونی ژینگەو زیانێكی زۆری بۆ تەندروستی دەبێت.
ڕوونیشی کردووەتەوە خاوەنی وێستگەكان و عەمبارەكانی هەڵگرتنی
سوتەمەنیمان ئاگاداركردۆتەوە كەوا پابەندبن بە رێنماییەكانی بەرگری شارستانییەوە و
بەنزین تێكەڵ نەكەن.