ژوری
تویژینهوهی سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕان لێکۆڵینەوەیەکی بە ناوی "قەیرانی قەتەر هۆكار و لێكەوتەكانی"ی بڵاوکردەوە.
لەو
لێکۆڵینەوەیەدا هاتووە "بەرەبەیانی رۆژی (5)ى حوزەیرانی ٢٠١٧ و تهنها 15 رۆژ
پاش سهردانهكهی (دۆناڵد ترهمپ) سهرۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمهریكا بۆ
وڵاتانی كهنداو، وڵاتانی كهنداو بهسهرکردایهتی سعودیه گەمارۆی دیپلۆماسی و
ئابورییان بەسەر قەتەردا سەپاندو بڕیاریاندا هەموو هاتوچۆیەكی وشكانی و دەریایی و
ئاسمانی لەگەڵ قەتەردا ببڕن. بیانوی سەرەكی وڵاتانی ناوبراویش بۆ ئەم گەمارۆ
دیپلۆماسی و ئابورییانە پشتیوانی و پشتگیریکردنی وڵاتی قەتەرە لە بیرو هزرو بزاوتی
تیرۆر لە جیهان بەگشتی و دەوڵەتانی عەرەبی و خۆرهەڵاتی ناوەراست بەتایبەتی".
لە
بەشێکی دیکەی لێکۆڵینەوەکەدا هاتووە "ئەم ههڵوێستهى وڵاتانی كەنداو، رەگ و
ریشەیەكی مێژویی هەیە و جگەلە پرسی تیرۆر و بیانوی هاوكاریكردنی رێكخراوە
تیرۆرستییەكان، چەندین هۆكاری دیكەی شاراوە لەپشتیهوه خۆیان مهڵاسداوه،
لەوانە: مامەڵەی گازی سروشتی، سیاسەتی كەناڵی جەزیرە، نزیكبونەوەو پەیوەندی
بەردەوامی نێوان قەتەر و ئێران، شەڕی زیادكردنی هەژمونی دەسەڵات لەلایەن ئێران و
سعودیە و سەركێشی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر بۆ چونە نێو جەمسەربەندی وڵاتانی ئیسلامی
و عەرەبی و جیهانی ... هتد، ئەمانەو چەند پرسێکی دیکە، هەڵدەدەین لەم راپۆرتەدا
بهوردی تیشكیان بخەینە سهر".