سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش لە زیندانەوە پەیامێکی
بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئه‌وانه‌ی هێرشده‌كه‌نه
سه‌ر ئیراده‌ی خه‌ڵك له كۆتاییدا هه‌ر تێكده‌شكێن.
لەو پەیامەدا کە لە زیندانەوە ئاڕاستەی کردووە، دەمیرتاش پشتیوانی
خۆی بۆ چالاكی مانگرتنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له ئامه‌د ده‌ربڕیوه
و داوای كردوه نه‌ك ئامه‌د به‌ڵكو ئه‌سته‌نبوڵ و ئیزمیر و ئه‌دێرنه‌و
مێرسین و شاره‌كانی دیكه‌ی باكوری كوردستان و توركیا پشتیوانی ئه‌و خه‌باته‌ی
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په بكه‌ن..
پێشتریش فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له
په‌یامێكدا پشتیوانی خۆی بۆ چالاكی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په له ئامه‌د
دوپاتكردوه‌وته‌وه‌و رایگه‌یاندوه ئه‌وان له زینداندان و ئه‌وانیش له ده‌ره‌وه
به هه‌ردولا خه‌بات درێژه پێده‌ده‌ن.