عەبادی بڕیارێکی گرنگی لە بەرژەوەندی پێشمەرگە دەرکرد

حەیدەر عەبادی فەرمانیدا زەوی بەخانەوادەی شەهیدانی هەموو هێزە ئەمنیەكان لەشەڕی داعشدا بدرێت و بڕیارەکەش شەهیدانی هێزی پێشمەرگە دەگرێتەوە.

ىوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە كە بڕیارەكەی حەیدەر عەبادی شەهیدانی هەموو هێزە ئەمنییەكان و حەشدی شەعبی و خۆبەخشانی حەشدی عەشایری و پێشمەرگەش دەگرێتەوە، هەروەك ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە لەشەڕەكانی دژ بەداعشدا كەمئەندام بوون .

بە گوێرەی ئەو بڕیارە، هەریەك لەوەزارەتەكانی دارایی و ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن و شارەوانی و ئەمیندارێتی بەغداو حكومەتە خۆجێییەكان ئەركی دابینكردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون بۆ كەسوكاری هەر شەهیدێك بەڕووبەری 200 مەتر دووجا لەشوێنێك نیشتەجێبوونی باشدا.

ڕاشگەیەندراوە كە لایەنە پەیوەندیدارەكان رێوشوێنەكانی دابینكردنی ئەو پارەچە زەوییانە تا 1ی تشرینی دووەمی 2017 تەواو بكەن و لایەنە پەیوەندییدارەكان بە دابینكردنی پێشینەی حانووبەرە لە بانكە تایبەتمەندەكان بۆ دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ئەوانەی بڕیارەكە دەیانگرێتەوە بگرنە ئەستۆو راستەوخۆ دەستبەجێبەجێكردنی فەرمانەكە بكەن.



PM:08:06:29/07/2017