خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی ڕێکخەرەکەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجام دەدات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی ئەمڕۆ ٣٠ی تەمووز، خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان، بۆ یەکەمجار یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجام دەدات کە لە حەوت ئەندام پێکهاتووە و سێ شەممەی ڕابردوو ئەندامەکانیان هەڵبژێردران.

سپی زانیویەتی تەوەری گفتوگۆکان پرسی ڕیفراندۆم و کاراکردنەوەی پەرلەمان و دۆخی ناوخۆی بزووتنەوەی گۆڕان و هەروەها پرسی گفتوگۆکانی پارتی دەبێت.

ئەمەش پاش ئەوە دێت کە بڕیارە بەم نزیکانە وەفدێکی باڵای پارتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بکات و لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو حیزبەدا کۆببنەوە.



AM:11:34:30/07/2017