نرخی هێلكه له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی
كوردستان، به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو بەرزبووەوە و چاودێری بازرگان‌یش دەڵێت هۆکارەکەی
گرانبوونی نرخەکەیەتی لە تورکیا.
نەورۆ عه‌بدوره‌حمان کە خاوەنی
مارکێتێکە لە سلێمانی بە خەندانی وتتوە "نرخی یەک کارتۆن هێلکە پێشتر بە 29
هەزار دینار بوو، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێکە نرخەکەی گران بووە، هەر کارتۆنێک بووە
بە 37 هەزار دینار".
لەبارەی هۆکارەکەیەوە سۆران عه‌بدولغه‌فور
عه‌زیز بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی راگه‌یاندووە "هۆکاری گرانبوونی
هێلکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لەوڵاتی تورکیا نرخه‌كه‌ی گران بووە کەوڵاتی
بەرهەمهێنە، بۆیە لە ئێستاشدا نرخەکەی لەکوردستانیش گران بووە".
وتوشییەتی هه‌رێمی كوردستان بۆ
دابینكردنی پێداویستی ناوخۆیی هێله‌كه، پشتی به‌هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مه
به‌ستووه له‌توركیاو ئێرانه‌وه.