" لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بالآی ریفراندۆم کەس باس دواخستنی ریفراندۆمی نەکرد"

هەرچەندە ئەو فشارانەی سەر سەرکردایەتی کورد لە ناوەوە و دەرەوە رۆژ بەرۆژ زیاتر دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی بالآی ریفراندۆم باس لە دواخستنی ریفراندۆم بکرێت، بەلآم نوێنەرانی هیچ لایەنێک باسی دواخستنی نەکرد". 

وەک لە راگەیاندراوی لیژنەی بالآی ریفراندۆمدا ئاماژەی بۆ کراوە، سەرکردایەتی هێزە کوردوستانیەکانی بەشداربووی ریفراندۆم جارێکی تر جەختیان لەسەر ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە کردەوە لە ٩/٢٥ ئەمساڵدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبوونەوەکەوە بە سپی راگەیاند" هەرچەندە پێشبینی دەکرا وەفدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە ئاگای لە هەڕەشەکانی ئێرانە بۆ سەر هەرێم لە کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا، هەروەها ناڕەزایەتییەکی زۆر لە نێو حیزبەکەیدا هەیە لەسەر کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم، بەلآم ئەمڕۆ نوێنەرەکەیان کە مەلا بەختیار بوو، بەهیچ جۆرێک باسی لە دواخستن، یان بەکارهێنانی دەستەواژەیەک نەکرد کە بۆنی دواخستنی لێوە بێت".

ئەمڕۆ لیژنەی بالآی ریفراندۆم بە ئامادەبوونی بارزانی کۆبوونەوەی خۆی سازکردو جارێکی تر جەختی لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم لە  ٩/٢٥ ی ئەمساڵدا بکرێت کە لە کۆبوونەوەی ٦/٧ ئەو لیژنەیەدا بڕیاری لەسەر درا. 



PM:08:17:30/07/2017