پسپۆرێکی بواری بازرگانی ئاشکرای دەکات ساڵانە هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بڕی ٢٧ ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی دەکەن.
عه‌بدوڵڵای حاجی سه‌عید یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی ی.ن.ك بۆ كاروباری بازرگانی له وتارێكیدا كه لە PUKmedia بڵاوکراوەتەوە دەڵێت" ئێران به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و ساڵانه به‌بڕی (7) ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێم و ئێران‌دا هه‌یه، هه‌روه‌ها توركیا به‌هه‌مان شێوه ساڵانه به‌بڕی (20)ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان".
ناوبراو لەو وتارەدا دەڵێت " سەرباری ئەم بڕە زۆرە پارەیەی بازرگانی، ده‌یان كۆمپانیای ئێرانی و توركی له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن".
عه‌بدوڵڵای حاجی سه‌عید له نوسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، له‌جیاتی ئه‌وه داوابكرێت پێش ریفراندۆم په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه، پێویسته داوابكرێت ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك چاك بكرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مووچه خۆران به‌گشتی باشبكرێت و ئاشته‌وای و پێكه‌وه كاركردن له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان رێكبخرێت و ژێرخانی ئابوری بژێنرێته‌وه نه‌ك خه‌ڵك بترسێنرێت به‌جۆرێ واز له‌مافی چاره‌ی خۆنوسین بهێنن.