گۆڕان پارێزگاری نوێی سلێمانی دیاریکرد

سەرکەوت حەسەن، ناسراو بە سەرکەوتی کوبە ئاشكرایکرد کە لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە بۆ پۆستی پارێزگاری سلێمانی کاندیدکراوە.


سەركەوت حەسەن بە ڕووداوی وتووە "من لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە كاندیدكراوم بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و تەنیا چاوەڕێی ئەوە دەكەم لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە فەرمانەكەم بۆ دەربچێت و دەستبەكاربم".
وتوشییەتی "لەنێو بزووتنەوەی گۆڕانەوە یەكلایی بووەتەوە كە من ئەو پۆستە وەردەگرم، تەنیا فەرمانە وەزارییەکەیشی ماوە و پێویستە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەربچێت".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت بە پێی ئەو رێككەوتنەی لەنێوان یەكێتی و بزووتنەوەی گۆڕان دەبێت پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە ئێستادا بۆ بزووتنەوەی گۆڕان بێت بەڵام لەماوەی رابردوودا سەردار قادر دەستی لەكار كێشایەوە، بەمپێیە ئەو پۆستەی بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن جێگری پارێزگار كە لە یەكێتی نیشتمانییە، بەڕێوەدەبرێت.



PM:01:51:01/08/2017