وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا،
ئیبراهیم کاڵن رایگەیاند کە ریفراندۆم شێوازێک نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابووریی
و ئەمنییەکانی عێراق.
ئیبراهیم
کاڵن لە میانی بەشدارییکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی تی ڤی نێتدا ڕایگەیاند تورکیا پەیوەندییەکی دراوسێیانەی
لەگەڵ عێراقدا هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ زۆر پێشتر لە ئێستا و لەگەڵ هەریەک لە عەرەب،
کورد و تورکمانەکانی عێراقدا درێژەیان بە پەیوەندیی خزمایەتییان بۆ ساڵانێکی دوور
و درێژ داوە.
ئیبراهیم کاڵن ڕوونیشی کردووەتەوە
یەکپارچەیی خاکی عێراق، پاراستنی سەروەریی ئەو وڵاتە و دەستەبەرکردنی ئاسایش
تیایدا، گرنگی زۆری بۆ تورکیا هەیە، لەپاڵ ئەوەشدا ئەنقەرە گرنگیی بە
دەستەبەرکردنی ئاشتی ناوخۆ و گرەنتیکردنی خۆشگوزەرانی لەو وڵاتە دەدات.
کاڵن دەڵێت''سەرەتا پێویستە رووبەرێکی سیاسیی
ئەوتۆ درووست بکرێت کە هەمووان لە ئامێزبگرێت و کارێک بکات هەست بکەن سەربە عێراقن.
ئەمە لە ئێستادا بوونی نییە. بەغدا ناتوانێت ئەو متمانە بە خۆکردنە لە لای تەواوی
عێراق بهێنێتە ئاراوە. کێشەکە تەنها ئەوە نییە گردبوونەوەی شیعەکان پێکەوە و
پێکهێنانی بەرە نییە لەبەرامبەر گرووپەکانی دیکەدا. هاووڵاتییان حکوومەتێکی
دادپەروەرانەتر، شەفافتر و کاریگەرتریان دەوێت. کاتێک تەماشای ئەم دیمەنە دەکەین،
ئەوە دەبینین کە کێشەکان ئەوە نیین لە ساتێکدا چارەسەربکرێن. ئێمە هەوڵماندا کە
پەیوەندیی یەکسانمان لەگەڵ هەموو گرووپ و لایەنەکاندا هەبێت. کاتێک تەماشای ١٠
ساڵی رابردوو دەکەین، ئەوە دەبینین کە لەگەڵ هەریەک لە سوننەکان، شیعەکان،
تورکمانەکان، کوردەکان، مەسیحییەکان و ئێزدییەکاندا لە قۆناغی جۆراوجۆردا و لە
کەشی جۆراوجۆردا پەیوەندییمان دامەزراندووە. پەیوەندییەکی تایبەتیمان لەگەڵ
تورکمانەکان هەیە. تورکمانەکان نەک تەنها لە یەک ناوچە، بەڵکو لە هەموو عێراقدا
بوونیان هەیە. ئەمە لە کاتی بوونی قەیرانەکاندا دەبێتە هۆی لاوازیی. لەبەر ئەوەی
لە یەک ناوچەدا کۆنەبوونەتەوە، لە رووی نوێنەرایەتییکردن، ئەمە دەبێتە کەموکوڕیی
بۆیان. ئامانجی ئێمە هەرگیز سوننەگەرایی کردن نییە لەوێ. هه‌وڵه‌كه بۆ ئه‌وه
نییه دژ به شیعه‌كان لایه‌نگری سوننه‌كان بیت، دژ به عه‌ره‌به‌كان لایه‌نگری
توركمانه‌كان یان كورده‌كان بگریت. به‌ڵكو هه‌وڵدانه‌كه بۆ ئه‌وه‌یه له‌وێ دۆخێك
دروست بكه‌یت بۆ ره‌خساندنی پێكه‌وه ژیان. لایه‌نگری ستهمدیدهكانه و، به یه‌كسان
مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵیاندا".
كاڵن جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه
كه ئه‌گه‌ر له توركیا، یان خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا كێشه‌ی كورد هه‌بووایه، ئەوا
ئەوان پەیوەندیان لەگەڵ بارزانی باش نەدەبوو "بابه‌تی ریفراندۆم ده‌بێته
پێشهاتێك كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق. كاتێک ریفراندۆم كرا
كێ په‌سه‌ندی ده‌كات، گریمان له هه‌رێمی كوردی ئه‌نجامتاندا. ئایا پێویست ناكات
په‌رله‌مانی عێراقیش په‌سه‌ندی بكات؟ بۆ ئه‌وه‌ی گشتپرسیهكه ره‌سمیه‌ت و شه‌رعیه‌تی
هه‌بێت پێویست ده‌كات له لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه په‌سه‌ند بكرێت".
سەبارەت بە بەشداری خەڵکی کەرکوک و
ناوچەکانی دیکە لە ڕیفراندۆمدا، کاڵن وتویەتی خستنه ناوه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ ئه‌و
ناوچانه‌ی ریفراندۆمەكهی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و، له رووی
سیاسیی و یاساییه‌وه بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ركووك سه‌ربه هه‌رێمی
كوردی نییه، یه‌كێكه له شاره سه‌ربه‌خۆكان.
كاڵن وتوشییەتی ''کوردەکان خۆیان
هەرێمێکی فیدراڵییان هەیە، پەرلەمانیان هەیە و هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن. بۆ
چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ بەغدا پێویستە ژینگەیەکی پراتیکیتر درووست بکرێت.
لەوبارەیەوە لەسەر هەقن. كاتێک له به‌غدا ده‌پرسن ده‌ڵێن كه به پێی ده‌ستوور
لەسەدا 17ی بوودجه‌یان ده‌ده‌ینێ، به‌ڵام به خۆیانیشمان گوتووه كه توانا‌مان هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌یه، ئه‌وه بابه‌تێك نییه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، بابه‌تێكه پێویسته
ئیداره بكرێت. ئه‌وه‌یش فۆرمێكی ئەفسوناوی نییه. له عێراق هه‌موو شتێك زۆر باش
به‌ڕێوه ناچێت تا بڵێین ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌غدا-هه‌ولێر خراپه".
لە کۆتایی قسەکانیشیدا ڕایگەیاندووە
"پرسی ریفراندۆم ده‌بێته پێشهاتێك كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی
خاكی عێراق. كاتێک ریفراندۆم كرا كێ په‌سه‌ندی ده‌كات، گریمان له هه‌رێمی كوردی
ئه‌نجامتاندا. ئایا پێویست ناكات په‌رله‌مانی عێراقیش په‌سه‌ندی بكات؟ بۆ ئه‌وه‌ی
ریفراندۆمەكه ره‌سمیه‌ت و شه‌رعیه‌تی هه‌بێت پێویست ده‌كات له لایه‌ن په‌رله‌مانی
عێراقه‌وه په‌سه‌ند بكرێت".