فوئاد مەعسوم: ڕیفراندۆم مانای سەربەخۆیی نییە

سه‌رۆك كۆماری عیراق دوپاتیكرده‌وه‌ ڕیفراندۆمەکەی هه‌رێمی كوردستان مانای سه‌ربه‌خۆیی نییه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە 1ی ئابی 2017، دکتۆر فوئاد مەعسوم، سه‌رۆك كۆماری عیراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی نێردە دیپلۆماسییەکان لە عیراق کۆبوەوە و سەبارەت بە ریفراندۆمه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی هەرێمی کوردستانی وتی " ریفراندۆم مانای سەربەخۆیی نییە کە پێویستی بە لێکتێگەیشتن و رێککەوتنە و جه‌ختیشی له‌سه‌ر بەردەوامبون و دیالۆگ لە نێوان هەولێر و بەغدا كرده‌وه‌ و وتی هیچ رێگەیەکی تر جگە دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە."

ڕاشیگەیاندووە كه‌ چارەسەر هەر گەڕانەوەیە بۆ دەستور تا رونینێکی هاوبەش دروست ببێت بۆ یەکلایکردنەوەی هۆکارەکانی ناکۆکیی و کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌پێناو بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی تایبەت بە ناوچە جێناكۆكه‌كان".



PM:05:33:01/08/2017