حكومەتی هەرێم پارەیەکی دیکەی بە دانەغاز دۆڕاند

لەسەر سكاڵای كۆمپانیای داناغاز دادگای لەندەن بڕیاریدا بڕی 14 ملیۆن دۆلار سزای دارایی ھەرێمی كوردستان بدات و ھاوكات ناچاریش كرا بە پێدانی (2%)ی سودی تێچووە یاساییەكان.

بە پێی هەواڵێکی  ڕۆژنامەی"دەیلی مەیل"ی بەریتانی، كۆمپانیای دانەغازو هاوبەشەكانی، سكاڵایەكیان لە دژی حكومەتی هەرێم لە دادگای لەندەن بردۆتەوە، كە بەپێی بڕیاری دادگاكە، دەبێت هەرێمی كوردستان بڕی 14 ملیۆن دۆلار بەو كۆمپانیایە بدات.

رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە، جگە لەو 14 ملیۆن دۆلارە، هەرێم ناچاركراوە، (2%)ی سودی تێچووە یاساییەكان بدات.

هەروەها هاتووە "ئەو سكاڵایە لەساڵی 2013 لەلایەن كۆمپانیای دانەغازو هاوبەشەكانیەوە دژی هەرێم تۆماركراوە، لە بەرامبەر پێنەدانی شایستە داراییەكانیان لە بەرهەمهێنانی غازی شل".



PM:09:33:01/08/2017