موچەی مامۆستایانی گرێبەست لە ڕانیە دابەش دەكرێت


پەروەردەی ڕانیە ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ چوار شەممە، دەستدەكرێت بە دابەشكردنی موچەی مامۆستایانی گرێبەست.

پەروەردەی ڕانیە بڵاویكردەوە، مامۆستایانی گرێبەست لەسنوری پەروەردەی ڕانـیــە ئاگادار دەكەینەوە كە ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری 2/8/2017 كاتژمێر 9:30 سەردانی پەروەردەی ڕانیــە بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی موچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەست.

ئاماژە بەوەش كراوە، مەرجە مامۆستاكە خۆی بۆ وەرگرتنی بێت، هەر مامۆستایەك خۆی ئامادە نەبێت ، موچەكەی نادرێ بەهیچ كەسێكی دیكە.



AM:10:41:02/08/2017