بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند" ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه، په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و یاسا بۆ ڕیفراندۆم ده‌ربكرێت و په‌رله‌مان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بدات یان نا".
وشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، ده‌ڵێت " ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه، په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و یاسا بۆ ڕیفراندۆم ده‌ربكرێت و په‌رله‌مان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم بدات یان نا، به‌ڵام گومانی تێدا نییه په‌رله‌مان ئه‌و بڕیاره ده‌دات كه ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێت، چونكه هه‌موو لایه‌نه‌كان له كۆمیته‌ی ڕیفراندۆمدان، بێجگه له گۆڕان و كۆمه‌ڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕازین به بڕیاری په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسی ڕیفراندۆم".
دەربارەی سەردانی ئەوان بۆ لای گۆڕان، ناوبراو دەشڵێت " سه‌ردانی وه‌فدی پارتی بۆ لای گۆڕان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌یه كه له نێوانماندا هه‌بووه و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كراوه ده‌بێت، هه‌موو شتێك به ڕاشكاوی باس ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به پرسی كێشه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش وتی " له نێوان لایه‌نه‌كاندا گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، جۆرێك له ئیتفاقی سیاسی بكرێت، ئه‌وكات له په‌رله‌مان بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت له‌گه‌ڵ گۆڕاندا".