سپی ناوی ئەو کەسانە بلآودەکاتەوە کە لێکۆڵینەوە لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەکەن

دوای ئەوەی بڕیاری سزای شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەلایەن جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیەوە دەرچوو، مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەو کێشەیە لە سێ کەس دروستکردووە، سپی ناوەکانیان بلآودەکاتەوە. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرکردایەتی یەکێتییەوە بە سپی راگەیاند" ئەو لێژنەیەی بۆ لێکٶڵینەوە لە شاناز ئیبراهیم پێکهێنراوە پێکدێت لە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی رەفعەت عەبدولآ کە ئەندامی مەکتەبی سیاسیەو سەرۆکی لیژنەیە، لەگەڵ ئەندامێتی هەریەک لە هەڵۆ پێنجوێنی ئەندامی سەرکردایەتی و، مستەفا چالآوی ئەندامی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی".

رۆژی ٣١/٧ ماڵپەڕی سپی وەک یەکەم ماڵپەڕ هەواڵی لادانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووبوو " کۆسرەت رەسوڵ لەسەر نووسین و راکانی بڕیای داوە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە پۆستەکەی وەک بەرپرسی رێکخراوەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دووربخاتەوە".

دواتریش شاناز ئیبراهیم لە نووسینی پەیامێکدا دەڵێت " تا لیژنەی لێكۆڵینەوەی مەكتەبی رێكخستن كارەكانی تەواو نەكات، بەهیچ شێوەیەك وەڵامم لەو بارەیەوە نابێت ".



PM:04:15:03/08/2017