سودە سەرسوڕهێنەرەکانی ناوکی شووتی


ناوکی شوتی خۆراکێکە کە کە ڕێژەیەکی کەم کالۆری تێدایە. ناوکی شوتی چەندین سودی سەرسوڕهێنەری هەیە لەوانەش:

- ڤیتامین:B ناوکی شوتی پڕیەتی لە ڤیتامینەکان بەتایبەتی ڤیتامین B . ڤیتامینەکانی ناوکی شوتی یارمەتی تەندروستی پێست دەدات هەروەها سیستەمی قەلەقی رێک دەخات.

- کانزاکان: ناوکی شوتی دەوڵەمەندە بە کانزاکان، بەتایبەتی مەگنیسیۆم ئەم کانزایە یارمەتی کۆنترۆڵ کردنی پەستانی خوێن دەدات، هەروەها سودی هەیە بۆ ڕێک خستنی شەکرە.

- پرۆتین: ناوکی شوتی هەروەها دەوڵەمەندیشە بە پرۆتین ئەم پرۆتینە ترشی ئەمینی تێدایە کە چەندین سودی تەندروستی هەیە لەوانەش نەخۆشی دڵ و پەستانی خوێن.

- چەوری: یەکێک لە گرنگرتین پێکهاتەکانی ناوکی شوتی ئەو بڕە ڕۆنەیە کە تێیدایە ،بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی کە کردویانە ئەم ڕۆنە دەبێتە هۆی دابەزاندنی کۆڵسترۆڵی زیان بەخش لە خوێندا، هەروەها دڵ دەپارێزێت لە توشبون بە جەڵدە.

سەرچاوە: Your health tube

وە:هە-ف



PM:08:09:03/08/2017