بەرپرسی دەستەی
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، بڕیاریانداوە ڕۆژی ١٢ی یان ١٣ی ئەم مانگە
پەرلەمانی کوردستان کارابکەنەوە.
مەلا بەختیار ئەمڕۆ لە کۆڕێکدا ڕایگەیاند پەرلەمان خەڵک
تێکی دا و یەکێتی چاکیکردەوە، پەرلەمان هەر ئەوە نەبوو کە پارتی بڕیاری داخستنی
دا، بەڵکو کەشێک لەناو پەرلەمان دروستبوو هیچ متمانەیەکی نەما.
جەختیشی کردووەتەوە "دەبێت ئەمجارە بچینە ناو
پەرلەمان و ئاوەز و ژیری زاڵبێت، نەک تێکشکاندنی یەکتر".
ئەمەش لە کاتێکدا دێت ڕۆژی ٣٠ی مانگی ڕابردوو ئەنجومەنی
باڵای ڕیفراندۆم دووەم کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی بارزانی ئەنجامدا و تیایدا
بڕیار درا لەماوەی دوو هەفتەدا پەرلەمان کارابکرێتەوە
پێشتریش یەکێتی
ڕایگەیاندبوو دەیانەوێت تا ڕۆژی ١٠ی مانگی ئاب پەرلەمان کارابکەنەوە.