فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگەی زێرەڤانی ڕایگەیاند
تەقینەوەکەی هەولێر بەهۆی بوونی چەند گولـلە هاوەنێکی کۆنەوە بووە و ڕووداوەکەشی
بە سروشتی ناوبرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگەی
زێرەڤانی هاتووە "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه(٥-٨-٢٠١٧) له
باره‌گای(ئیسناد)ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه زێره‌ڤانی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شه‌قامی
شه‌ست مه‌تری له شاری هه‌ولێر باڵه‌خانه‌یه‌ك كه كۆگایه‌كی كۆنی زێره‌ڤانی بوو
گڕی گرتووه و به‌وهۆیه‌وه دوكه‌ڵێكی زۆر له ناوچه‌كه په‌یدا بووه".
ڕوونیشکراوەتەوە"به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه كه‌لوپه‌له‌كانی
كۆگاكه سووتاون و چه‌ند گوله هاوه‌نێكی كۆنیش كه له‌و كۆگایه بوونه و ته‌قیونه‌ته‌وه
و سێ پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه كاریان پاسه‌وانیكردنی شوێنه‌كه بووه به سووكی
برینداربوونه و چاره‌سه‌ری خێرا و پێویستیان بۆكراوه".