پێشكەشكارێكی نوێ لە ئێن ئاڕتی دەركەوت

دێژین مزوری، بۆ یەكەمجار ئەمشەو لە هەواڵەكانی كاتژمێر ١٠ وەك  بێژەری هەواڵەكانی بادینی دەركەوت.

دوێنێ  دێژین مزوری وەك بێژەری هەواڵ لەسەر شاشەی ئێن  ئارتی دەركەوت و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە بۆ یەكەمجار لە سەر شاشەی ئێن ئاڕ تییەوە وەك بێژەر دەركەوتووە.

دێژین مزوری بە كەناڵی ئێن ئاڕ تی دووی رایگەیاندووە "دەرچوی پەیمانگای بەشی گەشت و گوزارم بەڵام حەزم بۆ كاری راگەیاندن وایكردووە بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لەو بوارەدا كاربكەم".

وتیشی "پێشتر لە چەندین شوێن كاری راگەیاندنم كردووە، ئێستاش بە خۆشحاڵییەوە وەك بێژەری هەواڵ لە شاشەی ئێن ئارتی دەردەكەوم."

 دێژین مزوری خەڵكی شاری دهۆكە و ماوەی زیاتر لە ١٠ ساڵ دەبێت لە شاری سلێمانی دەژی، لە ٢٠٠٧وە ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە، ئیستاش بووەتە بێژەری هەواڵ لە كەناڵی ئێن ئاڕ تی.

 



PM:01:47:06/08/2017