وادەی دەستکاریکردنی مووچەی ڕاگەیەندرا

ماڵپەڕی خەندان لە زاری سەرچاوەتەکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئاشکرایکرد کە مووچەی مانگی حەوت بە سیستەمی نووی مووچە دابەشدەکرێت

بەگوێرەی هەواڵی ئەو ماڵپەڕە، دوای ئەوەی لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بەپاشەکەوتی موچە دروستکرا، تاووتوێی چەند بژاردەیەکیان کردووە، و ئێستاشدا گەیشتوونەتە بژاردەیەک بۆ پێداچوونەوە بەپاشەکەوتەکە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی خەندان "بەپێی بژاردەکە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە یاساییەکانی (بڕوانامە، خێزان، منداڵ) دەدرێت بەھەر فەرمانبەرێک، ھەروەھا دەرماڵەتی مەترسی دەدرێت بە ھێزە ئەمنییەکان، بەوەش موچەی فەرمانبەران بە رێژەیەکی باش دەگۆڕدرێت".

هەروەها ئەو میدیاییە ئاشکرایکردووە،"لە ئایندەیەکی نزیکدا موچەی مانگی شەش دابەشدەکرێت، ئەگەرێکی بەھێز ھەیە پێدانی موچەی مانگی حەوت بەپێی سیستمە نوێکە دابەشبکرێت".

ڕوونیشی کراوەتەوە، موچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران، بە شێوازێکی نوێ دابەشدەکرێت کە تێیدا پێداچوونەوە کراوە بە پاشەکەوتی موچە.


محەمەد ھاودیانی وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی وتویەتی "بابەتەکە دوا کەوتووەو دەبوو زووتر پێداچوونەوەکە بکرایە".



PM:09:23:06/08/2017