ڕەگەزنامەی هەرێم: ١٤ ڕۆژ دەرکردنی پاسپۆرت ڕادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى ڕەگەزنامەى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆى گۆڕینى سیستمى کۆن بۆ سیستمى نۆێ، بۆ ماوەى ١٤ ڕۆژ پێدان و دەرکردنى پاسپۆرت ڕادەگیرێت .

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم ڕایگەیاندووە، بەپێى نووسراوێکى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کاروبارى شارستانى و پاسپۆرت و نیشنگە و بەڕێوەبەرایەتیى پاسپۆرت لە بەغدا، کە لە ڕۆژى ٧ى تەمووزی ٢٠١٧دا دەرکراوە، بڕیادرا بە ڕاگرتنى پاسپۆرت لە گشت پارێزگاکانى عێراقى فیدڕاڵدا.

وتوشییەتی ڕاگرتنى پاسپۆرت و پێنەدان پاسپۆرت لە ڕۆژى ٨ى ئابی ٢٠١٧ەوە دەستپێدەکات و تاوەکو ٢٢ى ئابی ٢٠١٧ بۆ ماوەى ١٤ ڕۆژ دەخایەنێت و هۆکارەکەشى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سیستمى کۆنى پاسپۆرت دەگۆڕدرێت بۆ سیستمى نوێى پاسپۆرت.

داواش دەکەن هاوڵاتیان لەو ماوەیەدا سەردانی ڕەگەزنامەی هەرێم نەکەن.



PM:02:48:07/08/2017