یەکێتی داوای دوورخستنەوەی فەرهاد سەنگاوی دەكات
میدیای یەکێتی ڕایگەیاند، یەکێتی بڕیاری دەرکردنی ئەو کەسانەی دەدات کە بەشداری کەمپینی نەخێر بۆ ڕیفراندۆم دەکەن.
کەناڵی گەلی کوردستانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە هەواڵێکی بە پەلەیدا ڕایگەیاند، یەکێتی بڕیاری دەرکردنی ئەو کەسانەی دەدات کە بەشداری کەمپینی نەخێر بۆ ڕیفراندۆم دەکەن، سهرچاوهیهكیش ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە له مهكتهبی سیاسی یهكێتی سبهینێ بڕیاری دهركردن بۆ ئهو كهسانه دهردهچێت كه بهشداری كهمپینی نهخێریان كردووه.
هاوکات سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و وتەبێژی حزبەکە، لەبارەی بەشداربوونی فەرهاد سەنگاوی لە ئەنجوومەنی جوڵانەوەی (نەخێر لە ئێستادا) بە ڕادیۆی نەوای ڕاگەیاندووە "ئەو ئازادە لەوەی بووەتە گۆڕان و دەبێتە یەكێتی و سبەینێ دەبێتە شتێكی تر، بەلای منەوە گرنگ نییە ئەو بۆچونی وایە و شێوەی بیركردنەوەشی وایە ناتوانم ڕێگری لێبكەم، بەڵام تەنها پێویستە یەكێتی لە فراكسیۆنەكەی خۆی دوریبخاتەوە، ئەگەر ئەو لە پرنسیپی حزبی لایدابێت یان نا پێویستە یەكێتی هەڵوێستی لێ وەرگرێت ئەوەش كاری مەكتەبی ڕێكخستن و ئەو دامەزراوەیەیە كە سەنگاوی تیایدا ئەندامە".
فەرهاد سەنگاوی، لە ڕۆژی ٨ ی ئابدا بەشداریکرد لە کەمینی (نەخێر لە ئێستادا) بۆ ڕیفراندۆم و لە کاتی ڕاگەیاندنی کەمپینەکەشدا وەک یەکێک لە ئەندامانی کەمپینەکە دەرکەوت.
AM:08:45:10/08/2017