ئاسایشی سلێمانی پێنج كه‌س ده‌ستگیرده‌كات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا  ده‌ستگیركردنی پێنج كه‌س راده‌گه‌یه‌نن:

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ درێژه‌ی كارو چالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، به‌ مه‌به‌ستی بنبڕكردن و رێگرتن له‌ هێنان و بازرگانیكردن به‌ هه‌موو جۆره‌ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ره‌وه‌، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی توانیان له‌ناو شاری سلێمانیدا به‌ بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی (14)ی مخدرات، له‌ رۆژانی (6/8/2016) بۆ (5/8/2017) پێنج كه‌س ده‌ستگیربكه‌ن، دوای گه‌ڵاڵه‌بوونی دۆسیه‌كانیان و هه‌واڵه‌كردنیان بۆ دادگا، له‌ رۆژی (6/8/2017) له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانیه‌وه‌ سزادران به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

1- تاوانبار (ه،م،ع) له‌دایكبووی ساڵی (1989) عیراق، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌ تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) دینار.
 
2- تاوانبار (ب،ع،ق) له‌دایكبووی ساڵی (1989) عیراق، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌ تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) دینار.

3- تاوانبار (س، س، ب) له‌دایكبووی ساڵی (1979) عیراق، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌ تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (1) ساڵ و نیو، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) دینار.

4- تاوانبار (ه،ف،ر) له‌دایكبووی ساڵی (1976) عیراق، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌ تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (8) مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) دینار.

5- تاوانبار (ع،ن،م) له‌دایكبووی ساڵی (1981) عیراق، پیشه‌ی كاسب، ره‌گه‌ز نێر، به‌ تاوانی به‌كارهێنانی مه‌وادی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراوه‌، سزادراوه‌ بۆ ماوه‌ی (6) مانگ، غه‌رامه‌كردنی به‌بڕی (450000) دینار.



AM:09:56:10/08/2017