موچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری له‌راگه‌یه‌نراوێكدا رۆژی پێنج شەممە خشتەی نوێی مووچەی مانگی حوزەیرانی راگەیاندو بەپێی خشتەكە ئه‌مرۆ 13/8/2017 وەزارەتی پێشمەرگە وەك یەكەم شوێن مووچە وەردەگرێت.

لە راگەیەنراوەكەی وەزارەتی داراییدا هاتووە:

1-ڕۆژی یەك شەممە بەرواری 13/8/2017، مووچەی مانگی 6 ی ساڵی 2017 ی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

2-ڕۆژانی دوو شەممە و سێ‌ شەممە بەرواری 14-15/8/2017، مووچەی مانگی 6 ی ساڵی 2017 ی یەكەكانی (80 و 70) ی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

3- ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممە بەرواری 16-17/8/2017، مووچەی مانگی 6ی ساڵی 2017 ی فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن دابەش دەكرێت.





AM:10:42:13/08/2017