كۆمیسیۆن بەفەرمی كاتی هەڵبژاردنەكانی ڕاگەیاند

وتەبێژی كۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم  ڕایگەیاند، لە ئێستادا ئامادەباشی دەكەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان و ڕاشیگەیاند،  كۆمیسیۆن دەتوانێـت ڕۆژی ١ی ١١ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم ئەنجامبدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 14ی ئاب شیروان زرار، وتەبێژی كۆمیسیۆن سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێم  ڕایگەیاند "لە ئێستادا ئامادەباشی دەكەن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان و سەرجەم پێداویستییەكانیش هەڵبژاردن لە ڕووی لۆجستییەوە ئامادە كراون و لەم نزیكانەدا دەگاتە دەستی كۆمیسیۆن".

ئەوەشی وت، هەوڵدەدەین لە ڕێگەی ئامێرەكانی هەڵبژاردنەوە و جۆری مرەكەبەكەوە هیچ جۆرە ساختەكارییەك نەكرێـت و هەموو ڕێكارێكیش دەگرێنە بەر بۆ پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

وتیشی، هەفتەی داهاتوو داوا لەلایەنە سیاسییەكان دەكەین ناوی خۆیان تۆماربكەن بۆ ئەوەی ناوەكانیان بخەینە لیستی هەڵبژاردنەكانەوە وهەر كەس و لایەنێكیتریش كە بیەوێت خۆی هەڵبژێرێت دەتوانێت داواكاری پێشكەش بكات. 

شیروان زرار   ڕاشیگەیاند، لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە پارێزگای كەركوك و ئەو ناوچانەی موسڵیش كە كورد تێیدا باڵادەستە  هەلبژاردن ئەنجامدەدرێت.

وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی هەرێم ئەوەشی وت ، بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیاران لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆمدا نەبوون و دەنگیان نەداوە .

لە هەفتەی ڕابردوودا "سپی" وەك یەكەم دەزگای میدیایی ئەوەی ئاشكراكرد كە كۆمیسیۆن ڕەزامەندبووە بەو وادەیەی لەلایەن بارزالنیەوە بۆ هەڵبژاردنەكان دیاریكراوە و بە ئەرێنی وەڵامی بارزانی دەدەنەوە.



PM:03:56:14/08/2017