وەفدى دانوستانکارى ئەنجوومەنى باڵاى ڕیفراندۆم لە شارى هەولێرەوە بەرەو شارى بەغدا بەڕێکەوت و بڕیاریشە یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق بێت.
ئهو وهفدهی كه له كۆبونهوهی ڕۆژى ١٢ى ئابی ئەنجوومەنى باڵاى ڕیفراندۆمەدا، بڕیاردرا بچێت بۆ بهغدا، ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەى هەولێرەوە بەرەو شارى بەغدا بەڕێکەوت.
سهعدی ئەحمەد پیره ئەندامى ئەو وەفدە ڕایگهیاند، یهكهم كۆبونهوهیان لهگەڵ حهیدهر عهبادی دهبێت و لهگەڵ مالكیش كۆدهبنهوه.
ئەندامانى شاندە دانوستانکارەکەى ئەنجوومەنى باڵاى ڕیفراندۆم پێکهاتوون لە، ڕۆژ نوری شاویس ئەندامى مەکتەبی سیاسی پارتى، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکێتى، ڤیان دەخیل ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە فراکسیۆنى پارتى، فوئاد حسێن سەرۆکى دیوانى سەرۆکایەتیى هەرێم، محەمەد ئەحمەد نوێنەری یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان، رۆمیۆ هەکاری نوێنەرى کلد و ئاشوور و ماجد بازرگان نوێنەرى تورکمانەکان.