لەگوندێکی سەر بە ناحیەی (گوڵاڵە) ژمارەیەک چەکداری داعش هه‌ڵده‌كوتنه سەر کارگەیەکی درووستكردنى بلۆک و دوو پاسەوانی كارگه‌كه، دەڕفێنن.
پەیامنێری "سپی میدیا" ڕاگەیاند "کاتژمێر 8:00ى ئەمشەو لە گوندی (ئیسڵاح)ی سەر بە جەلەولا ژمارەیەک چەکداری داعش چوونه‌ته سه‌ر کارگەیەکی بلۆک و دوو پاسەوانی کارگەکەیان ڕفاند و سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری نێو کارگەکەشیان سووتاندووە".
بەپێی زانیاریەکان پێش ماوەیەک چەکدارەکانی داعش داوای پارەیان لە خاوەنی ئەو کارگەیە کردووە، بەڵام خاوه‌ن كارگه‌كه پاره‌ى به داعشه‌كان نه‌داوه.
گوندى ئیسڵاح ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگاى نێوان كه‌لار_ جه‌له‌ولا، و ئه‌و ناوچه‌یه، به‌شێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى كوردستان له سنوورى پارێزگاى دیاله.
ئه‌م ڕوداوه له‌كاتیكدایه، سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ر له‌سنوری گوندی ئه‌سڵاح، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری سێ شوانی ناوچه‌كه‌یان دا‌و دواتر ته‌رمێكی یه‌كێكیان به سه‌ربڕاوی فڕێدابوو.