به‌رێوبه‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند پێش
جه‌ژنی قوربان نرخی مریشک زیاتر داده‌به‌زێت.
سۆران عه‌بدولغه‌فور به‌رێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی
سلێمانی به تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگه‌یاند:
له‌ئه‌مڕۆوه ١٦ی ئابی٢٠١٧، نرخی مریشك داده‌به‌زێت و نرخه‌كه‌ی له(چوار هه‌زار)دیناره‌وه
بۆ (سێ هه‌زار و٤٠٠)دینار كه‌مده‌بێته‌وه.
وتوشییەتی ، پێیوایه له‌داهاتوودا و"تاوه‌كو
پێش جه‌ژنی قوربان نرخه‌كه‌ی زیاتر داده‌به‌زێت، به‌تایبه‌ت به‌هۆی خستنه‌بازاڕی
مریشكێكی زۆر له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانه‌وه".
ڕوونیشی کردووەتەوە به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلۆنزای
باڵنده، هاورده‌كرنی مریشك له‌چه‌ند وڵاتێك قه‌ده‌غه‌كراوه، به‌ڵام كاریگه‌ری
ناكاته گرانبونی نرخی مریشك له هه‌رێم.