هاوڵاتیەک لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا کوژرا

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٤ ساڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا لە کەلار کوژرا.


لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، تیایدا هاتووە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە تەرمی هاووڵاتیەک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کە لە جۆری تویۆتا بووە لە شەقامی دەروازەی قەزای کەلار بەکوژراوی دۆزرایەوە.


ئەو هاووڵاتییە ناوی ئەمیر سابیر قادرە و ساڵی ١٩٧٤ لەدایک بووە، هاوکات پیشەی ئاڵوگۆڕی دراوە.


بە وتەی پۆلیسی گەرمیان، لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و تا ئێستا هۆکاری کوشتنەکەشی نادیارە، لێکۆڵینەوەش دەستیپێکردووە.




AM:11:43:17/08/2017