گۆڕان داواكارییەك ئاڕاستەی یەكێتی دەكات

فراكسیۆنی گۆڕان داوای جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی نێوان یەكێتی و گۆڕان دەكات.


فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان داوا لە فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكات، كە لە سەر بنەمای رێككەوتنی سیاسی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، قۆناغی كۆتایی دروستكردنی ئیئتلافی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان تەواو بكەین و، رایبگەیەنن".


دەقی داواكارییەكە...


بۆ / فراكسیۆنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان

سڵاو و رێز

لەبەر ئەوەی لە سەروبەندی قۆناغێكی نوێین بۆ ئاسایی و كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوڕدستان، بۆیە ئێمە بەم بۆنەیەوە داوا لە بەڕێزتان دەكەین; كە لە سەر بنەمای رێكەوتنی سیاسی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان، قۆناغی كۆتایی دروستكردنی ئیئتلافی فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان تەواو بكەین و، رایبگەیەنین. بۆ ئەوەی ھەردوولاو، بە ھاوكاری فراكسیۆنەكانی تر، بەیەكەوە كاربكەین بۆ ھەردوو ئەركە سەرەكیەكەی پەرلەمان، كە یاسا دانان و چاودێرییە

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان

١٧ / ٨ / ٢٠١٧



PM:12:34:17/08/2017