له‌ماوه‌ی یەک ههفتەدا 420 لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە دەستگیرکران كه هه‌وڵیان داوه به نایاسایی له ده‌ریای ئیجه بپه‌ڕنه‌وه.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكرده‌وه كه یه‌كه‌كانی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا، 420 هاووڵاتی بیانی و یه‌ك قاچاخچییان ده‌ستگیركردووه كه هه‌وڵیان ده‌دا به رێگای نایاسایی له ده‌ریای ئیجه‌وه بپه‌ڕنه‌وه.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "یه‌كه ئاسمانییه‌كانی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان و یه‌كه‌كانی ئاسایش و جه‌ندرمه دوای دیاریكردنی شوێنه‌كانیان له سێ هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌دا، 165 هاووڵاتیی بیانییان له وشكاییه‌كانی كوشئاداسی، ئایڤاجك و سه‌فه‌ریهیسار ده‌ستگیركرد".
هەروەها وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، پۆلیسی فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رێگه‌گرتن له په‌ڕینه‌وه له ده‌ریای ئیجه به‌شێوه‌ی نایاسایی به‌ره‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه.
ئاشکراشیکردوە كارمه‌ندانی یه‌كه ده‌ریایی و وشكانییه‌كانی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان له ماوه‌ی نێوان 11-18ی ئاب له ئاكامی رێگه‌گرتن له نۆ هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌دا، 420 هاووڵاتیی بیانی و قاچاخچییهكیان ده‌ستگیركردووه.