بڕیاره‌ی سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 20ی ئاب تاقیكردنه‌وه‌ی خولی دووه‌می پۆلی 9 ی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی ده‌ست پێبكات و هیڵی ئینته‌رنێتیش بوه‌ستێندرێت.
ئومێد محه‌مه‌د، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند "له‌سه‌ر داواكاریی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، داوامان له كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت كردووه كه ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه بۆ ماوه‌ی كاتژمێر و نیوێك هیڵی ئینته‌رنێت بپچڕێنن".
ده‌رباره‌ی كاتی پچڕانه‌كه ، ئومێد محه‌مه‌د وتی "ئه‌وه نهێنیه و پێمانباش نییه كه‌س كاتی وه‌ستانه‌كه‌ی بزانێت".
سه‌باره‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى به‌شداربووان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى ئینته‌رنێته‌وه، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه و گه‌یاندن ئاشكرد كه به‌شداربوو به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، چونكه ماوه‌ى وه‌ستانه‌كه كاتێكى كەم دەخایەنێته.
پێشتریش نورەدین عوسمان سەعید، بەڕێوەبەری كاروباری تەكنیكی پەروەردەی سلیمانی ڕایگەیاند هەموو ئامادەکاریەک كراوە بۆ دەستپێكردنی تاقیكرنەوەكانی خوولی دووەمی ئەزموونە گشتیەكانی 12ی ئامادەیی و 9ی بنەڕەتی، بەڕێوەبەری هۆڵەكانیش دەستنیشان كراون، بەشێكی زۆریشیان فایلی هۆڵەكانیان وەرگرتووە .
بەڕێوەبەری كاروباری تەكنیكی پەروەردەی سلیمانی وتیشی: ڕێژەی بەشداری كردنی خوێندكاران لە تاقیكرنەوەكان جیاوازە، بەهۆی ئەوەی كەوتن یان دواخستنی وانەكان لەسەر خوێندكارانە، بۆ نمونە لە سلێمانی 3 هەزار و 100 خوێندكار تاقیكردنەوەی كوردی ئەنجام دەدەن و بۆ بیركاری نزیكەی 10 هەزار خوێندكار.
وتوشییەتی، تاقیكردنەوەكان ڕۆژانە دەبێت و هەردوو پۆلی 12ی ئامادەیی و9ی بنەڕەتی پێكەوە تاقیكرنەوە ئەنجام دەدەن.