لەسەر ڕێگەی (دوكان – ڕانییە) پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و دوو قوربانی لێکەوتەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 20ی ئاب، لەسنوری ناحیەی خەلەكان و لەسەر ڕێگەی (دوكان – ڕانییە) پێكدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی (مینی پاس، بی ئێم) ڕوویدا، لەئەنجامی ئەو ڕووداوەش، كەسێك گیانی لەدەستداو چواری تریش برینداربوون
تەرمی ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە گواستراوەتەوە بۆ پزیشكی دادی سلێمانی و بریندارەكانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانە".
ڕێگەی ڕانیە دوکان بەڕێگەی مەرگ ناسراوە و بەردەوام کارەساتی جەرگ بڕی تیادا ڕوودەدات و شۆفێران دەڵێن بوینەتە قوربانی دەستی حکومەت کە ناتوانێ ئەم ڕێگایە بکاتە جوت ساید کە ڕێگایەکی سەرەکی گرنگە.
ئەمیر حەسەن