لە قەڵادزێ دوو گەنج هەڵیانكوتایە سەر ماڵێك

دوو كەنج هەڵیانكوتایە سەر ماڵێك لە قەڵادزە و هەردووكیان دەستگیركران و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

كاتژمێر 7:50 خولەكی ئەمشەو دوو گەنج كە دانیشتووی گەڕەكی ماكۆكی ناحیەی حاجیاوا سەر بە قەزای ڕانیە هەڵیانكوتایە سەر ماڵێك لە گەڕەكی (خانەقا) لە قەڵادزێ.

پاش گەیشتنی هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن ئەو دوو گەنجە هەوڵی ڕاكردنیان داو پاشان لە ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (هۆندا)وە تەقەیان كردووە و دواتر توانرا هەردوكیان دەستگیر بكرێن.

بە وتەی پۆلیسی ڕاپەڕین پاش لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان نا بە تاوانەكەیان كە دوو چەكی جۆری  (كڵاشیۆكف/ سیخۆ) و دەمانچەیەكی توركی جۆری ( ritay barnn ) یان پێ بووە كە دەستیان بەسەردا گیراوە، پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.



PM:02:32:21/08/2017