کچە کوردێکی ئێزدی داعشێک لەناو ئاوارەکاندا ئاشکرا دەکات

کچە کوردێکی ئێزدی چەکدارێکی داعش لەناو ئاوارەکانی شارۆچکەی تەلەعفەر لە پارێزگای نەینەوا، ئاشکرا دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (سۆمەرییە نیوز)، ئیڤانا وەلید عەلی، کچە کوردێکی رزگارکراوی ئێزدییە، رایگەیاندووە، ئەو چەکدارەی داعشە بە ئەبو عەلی ناسراوە و ”کڕین و فرۆشنی بە منەوە کردووە".

ئیڤانا وەلید عەلی هەروەها رایگەیاندووە، کە هەرگیز شێوەی ئەو چەکدارەی داعشی لەیاد ناچێت، ”بەرپرسی فرۆشتنی کچانی ئێزدی بوو" و ئاماژەی بەوەش کردووە، کە زۆربەی کچە کوردە ئێزدییە رفێندراوەکان دەیناسنەوە.

ئەو کچە کوردە ئێزدییە چەکدارەکەی داعشی لە میانەی راپۆرتێکی تەلەڤزیۆنیدا دۆزیوەتەوە، کە لکە نیو ئاوارەکانی تەلەعفەر بووە.

دوای داگیرکاریی داعش لە شاری شنگال، چەکدارانی داعش هەزاران کچ و ژنی کوردی ئێزدییان رفاند.



AM:11:03:22/08/2017