بارزانی: گەورەترین هەڵەی ژیانم ئەوە بوو بومە سەرۆک

بارزانی ڕایگەیاند، من خۆم کاندید ناکەمەوە و گەورەترین هەڵەی ژیانیشم ئەوەبوو بوومە سەرۆکی هەرێمی کوردستان. دەبێ سیستەمێکی وادابنرێ بە هاتنی کەسێک و چوونی کەسێک خەڵک زەرەر نەکات

ئەمڕۆ بارزانی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ نوێنەرانی مەسیحی و ئێزدی و تورکمان و ئەرمەنییەکاندا وتی "سەردەمی هەڕەشەکردن کۆتایی هاتووە و ئەو زمانەش لە کەس قبوڵ ناکەین. ئەگەر ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی خراپە بۆچی وڵاتانی دیکە هەیانە؟"

ڕوونیشی کردەوە "ئەوانەی کە دەڵێن ئێستا کاتی ڕیفراندۆم نییە ئەی کەی کاتییەتی؟ ماوەی ١٠٠ ساڵە چاوەڕێ دەکەین."

وتیشی "بۆ کوردستانی سەربەخۆ پێویستمان بە سرودێکی نیشتیمانی نوێ هەیە و دەبێت ئاڵای کوردستانیش بگۆڕین بۆ ئەوەی دەربڕین بکات لە پێکهاتەکانی دیکەش."

ئاماژەی بەوەش کرد، ڕیفراندۆمی هەرێم بۆ سەربەخۆیی لە پێناو ڕاگرتنی خوێنڕشتندایە





PM:01:52:22/08/2017