پەرلەمانتارێکی عێراق
ڕایگەیاند له لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی
عیراقه‌وه پێیان راگه‌یه‌ندراوه كه ته‌واوی پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم بۆ
ساڵی 2017، ره‌وانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا پاره‌ی گه‌نمی ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و
2016 یان ماوه وه‌ری بگرن.
ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی وێستگەی وتووە: له لایه‌ن وه‌زاره‌تی
بارزگانی عیراقه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه پاره‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم سه‌د
له سه‌د خه‌رج ده‌كرێت.
ڕوونیشی کردووەتەوە "به‌ڵام هێشتا
جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێك له پاره‌ی گه‌نمی ساڵه‌كانی 2014 و 2015 و
2016یان وه‌رنه‌گرتووه، له كاتێكدا جووتیارانی عیراق پاره‌ی ته‌واوی 2014 و سه‌دا
50ی پاره‌ی 2015 و سه‌دا 63ی 2016یان وه‌رگرتووه، به‌ڵام جووتیارانی هه‌رێم هێشتا
له‌چاو جووتیارانی عیراقدا زۆر كه‌متریان وه‌رگرتووه".
باسی لەوەشکردووە: له‌به‌ر ئه‌وه به‌غدا
پاره‌ی ساڵی 2017ی جووتیارانی هه‌رێم ده‌دات، چونكه پاره‌كه كه‌م بوو، هه‌روه‌ك
زۆربه‌ی جووتیارانیش گه‌نمه‌كه‌یان به عه‌ره‌به بازرگانه‌كان فرۆشت و متمانه‌یان
به حكومه‌تی عیراق نه‌بوو كه پاره‌ی گه‌نمیان بداتێ كه تا ئێستا هی سێ ساڵ پێش
ئێستایان وه‌رنه‌گرتووه.