"ریفراندۆم پروپاگەندەیە و ئەنجام نادرێت"

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایدەگەیەنێت ،کە ریفراندۆمی باشوری کوردستان ئەنجام نادرێت بەڵکو "تەنھا وەکو پروپاگەندە بەکاردەھێنرێت".


دوران کاڵکان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەچاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند "لەباشوری کوردستان ریفراندۆم، وەکو پروپاگەندە خراوەتە رۆژەڤ و بەو شێوەیە دەیانەوێ کاریگەری لە ھەندێک لایەنی تر بکەن و لەدژی ئەوان وەکو پروپاگەندە بەکاریدەھێنن".

کاڵکان دەڵێت "کێ بڕیاری ئەم ریفراندۆمەی داوە؟ ئەو سیستەمەی کە ریفراندۆم بکات و ئەو دیموکراسییەی کە جێبەجێیبکات نییە".

ئەو بەرپرسەی کەجەکە پێی وایە، مافی گەلی کورد بۆسەربەخۆیی و ئازادی جێگای گفتوگۆ نییە، "بە ریفراندۆمێک بەم شێوەیە بڕیاری لەسەر نادرێت چونکە ئەمە مافی گەلی کوردە".

ڕۆژی 7ی حوزەیران، لە کۆبوونەوەی نێوان مەسعود بارزانی و ١٥ لایەنی سیاسی ھەرێم (جگە لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی) لە پیرمام بڕیاردرا رۆژی ٢٥ ی ئەیلولی ئەمساڵ ریفراندۆم لە ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.



PM:09:01:22/08/2017