وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیارێك لە بەرژەوەندی خوێندكاران دەردەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێكی نوێ دەردەكات و بەپێی بڕیارەكەش "ناوەندی وەرگرتنی خوێندكاران، رێگە بەو قوتابییانە دەدات فۆڕم وەربگرن كە نمرەیان 60% كەمتر بێت".

بەگوێرەی نووسراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، كە وێنەیەكی دەست "سپی میدیا" كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە خوێندكارانی ساڵی ڕابردوو كە نمرەكانیان  60% كەمترە، دەتوانن بۆ ئەمساڵی خوێندن 2017-2018 فۆڕمی وەرگرتنی خوێنكاران لە زانكۆ و پەیمانگەكان وەربگرن .

ئاماژەش بەوەدراوە "خوێندكاران دەتوانن راستەوخۆ داوای بەشی دیاری كراو بكەن كە ئارەزووی تەواو كردنییان هەیە".



PM:12:49:23/08/2017