بوومەلەرزەیەکی بەهێز هەرێمی کوردستانی هەژاند

کاتژمێر ٤:٤٠ خولەکی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شاری هەولێر و سلێمانی و ڕانییە ڕوویداو و هاوڵاتیان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی بەشێکی زۆری هاوڵاتیان لە سلێمانی هەستیان بە ڕوودانی بوومەلەرزەکە کردووە بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە گوڕی بوومەلەرزەکە نەزانراوە، هەروەها هاوڵاتیانی ڕانییە و بەشێک لە هەولێریش هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت دوێنێش بوومەلەرزەیەک پارێزگای هەڵەبجەی هەژاند، بەڵام ئەم بوومەلەرزانە هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە



PM:04:53:23/08/2017