سپی وێنەی زیانی بوومەلەرزەکە بڵاودەکاتەوە

کاتژمێر ٤:٤٠ خولەکی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شاری هەولێر و سلێمانی و ڕانییە ڕوویداو و هاوڵاتیان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بوومەلەرزەکە لە ڕانیە زیانی لێکەوتووەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی بەشێکی زۆری هاوڵاتیان لە سلێمانی هەستیان بە ڕوودانی بوومەلەرزەکە کردووە بەڵام تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە گوڕی بوومەلەرزەکە نەزانراوە، هەروەها هاوڵاتیانی ڕانییە و بەشێک لە هەولێریش هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە.

هاوڵاتیەک کە دانیشووی گەڕەکێکن لە نزیک کێوەڕەش لە ڕانیە بە "سپی میدیا"ی ڕاگەیاند ماڵەکەمان بە تەواوی درزی بردووە ناتوانین بچینە ماڵەوە لەترسی دووبارە بوونەوەی بومەلەرزە.


ئەمەش لە کاتێکدا دێت دوێنێش بوومەلەرزەیەک پارێزگای هەڵەبجەی هەژاند..

فۆتۆکان خالید ئەحمەد



PM:05:22:23/08/2017